ناو: محێدین
نازناو: حەقشناس
ساڵی لەدایکبوون: 1925ز.
ڕۆژی کۆچی دوایی: #15-10-2013#ز.
شوێنی لەدایکبوون: #سنە#
شوێنی کۆچی دوایی: سنە
$ژیاننامە$
شاعیری شیرین زمان، مامۆستا مەحیەدین حەق شناس، لە ڕۆژێکی زستانی ساڵی 1925ز. لە شاری سنە چاوی بە ئاسمانی ژیان هەڵێنا. لە ماوەی تەمەنی پڕ پیت و بەرەکەتی 89 ساڵەی مامۆستا حەق شناس چەندین بەرهەمی کوردی و فارسی بە یادگاری بە جێ ماوە کە زۆرتر لەسەر شێوازی ژیانی خەڵکی کوردستان و بیرەوەرییەکانی سەردەمانی پێشووی کوردستان و سنەیە، کە بەناوبانگ ترینی ئەوان بەرهەمی #شارەکەم سنە#یە.
مامۆستا حەق شناس، یەکێک لە خۆشەویستترین و خۆشزمان ترین شاعیرانی هاوچەرخی سنە و هەموو کوردستان بووە و ئەمە وای کردووە کە چەند بار وەکو کەسایەتی فەرهەنگی کوردستان دیاری بکرێت. ناکرێت کە خەڵکی شارێکی جوان و فەرهەنگی وەکوو سنە بیت و ئەوینی ئەو شارە لە خامە و قەڵەمی هونەرمەندێک وەکوو مامۆستا حەق شناس ڕەنگ نەداتەوە. سنە شارەکەم، شاری شیرینم بێشکەی لەدایک بوون، هەلۆرک ژینم سنەی قارەمان، سنەی هەڵۆ خان، سنەی مەستوورەی شاعێر کوردستان جێگای پەروەرش جوانگەل دلێر مەحکەم وەک شاهۆ، شوجاع وێنەی شێر تەکیەگای گەلم، مەنزڵ ئەجدادم ئەر تۆ ئاباد بی منیش دڵشادم، خۆشەویستی تۆ، سنە ئایینم من چاوم بۆ چەس تۆ پێ نەبینم. لە مەنزوومەی شارەکەم سنە ناوی جێگا ون بووەکانی سنە و گەڕەکە کۆنەکانی ئەو شارە باس کراوە، جگە لەمە بیرەوەرییەکان و ڕەسمە کۆنە کانی خەڵکی سنە دووپات کراوەتەوە، مامۆستا حە ق شناس لەمەڕ مەنزوومەی شارەکەم سنە ئاوا ئەفەرمێت: (شارەکەمان سنەی خۆشەویست سەحراو سەیرانگاو کانی و باغ و ئاسار و ڕەسم و یاسا و سوننەت گەل عەزیز و زەریف فرەیەکی بوو کە وردە وردە لە بەین چوون و حەتا ناویشیان کەمکەم خەریکە لە هۆش دەچێتۆ) .
دیارە بەم وتەی مامۆستا حەق شناس مەبەستی ئەم هونەرمەندە پایەبەرزە لە نووسینی مەنزوومەی شارەکەم سنە دەردەکەوێت. ڕەنگە تەنیا شاهێدی کانیاو سەیرانگاکان و سوننەت گەلی سنە، ئاویەر بێت کە هەردەم وەکوو پاڵپشتی شار، سەربەرزانە دەڕوانێتە تێپەڕینی کات و سەردەمەکان و ڕووداوەکانی سنە و مرۆڤ ژیانی چاو ترووکاننێکە ئەویش ژیانی کەسانێک کە لەدڵی خەڵک ئەژین و دابڕانی ئەوان لە هەر کاتێکدا زۆر ئەستەمە؛ بەڵام ئەمە ئاکامی هەموو مرۆڤەکانە.
مامۆستا حەقشناسیش، لە 23ی ڕەزبەری ساڵی (#15-10-2013#) ز. لە شارەکەی خۆی سنە، ماڵئاوایی لە ژیانی پڕ بەرەکەتی خۆی کرد. [1]