ئەوی بەزۆری بنێرن بۆ مازووان، بە داری هەڵناڕوانێ.
هەڵڕاوانین: تەماشاکردن، مازوو بەری دار مازووە، مازووکردن یەکێکە لە پیشەی گوندنشینان و کارێکی قوورسە، دار دار دەبێت لێی هەڵڕوانی تا بزانی مازووی پێوەیە یان نا پاشان لێیکەیتەوە، هەر کارێک بە زۆر بسەپێنرێ بەسەر هەر کەسێکدا، چاوەڕوانی ئەنجامی پڕ کەڵکی لێناکرێ، واتە: بێگار بە هەر کەسێک بکەی، بەجوانی کارەکان ئەنجامنادات. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,754 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!