هەندێ وشە و دەستەواژەی ئەفسانەیی
1 بەردی سەبوری:
زۆرجار کەسێک لەنێو ئەفسانەدا هەست هەست بە تەنیایی و بێ کەسی دەکات، بەهۆی ئەوەی مرازێکی نەهاتۆتە دی، ئەویش لە ئەنجامی ڕێک نەکەوتن و نەگونجان و تێک نەگەیشتن و شکست خواردن، ئینجا ئه و کەسە بۆ دڵدانەوە و سەبوری خۆی خوو دەداتە بەردێک و لەگەڵ ئه و بەردەدا دەژی و دەردە دڵی خۆی بۆ دەکا و گلەیی و گازاندنەی خۆی لەلای ئه و بەردە هەڵدەڕێژێت، ئینجا بەم بەردە دەگوترێت (بەردی سەبوری)، بەڵام هەندێکجار کە خەم و دەردی کابرا لە سنور دەردەچێت، بەردیش بەرگە ناگرێت و لە حەژمەتان شەق دەبات. هەندێکجار ئەم بەردە ناو و شێوەی دەگۆڕێت، بە شتێکی دیکە، بەشتێکی دیکە، بەڵام لە بنەڕەتدا هەر بەردە سەبوورییەکەیە، چونکە گۆڕین ڕەوشتێکی هەمیشەیی ئەفسانەیە، لە گۆڕینی ناو و شوێن و کات و کەس.
هەندێکجار، حیکایەت و چیرۆک لەبارەی ئەم بەردە سەبوورییەوە هەیە، کە کچێک یان کوڕێک لە داخ و خەفەتی خۆی خەریکە شەق دەبات و هەموو ڕۆژێک دەردە دڵی خۆی لەگەڵ بەردێکدا دەکات و هەر ڕۆژێک بەشێک لە بەسەرهاتی تاڵی خۆی بۆ دەگێڕایەوە، تا لە کۆتاییدا کەسەکە هەموو شتێکی بۆ دەگێڕێتەوە، ئیدی بەردەکە لە توانایدا نامێنێت و خۆی ڕاناگرێت و لە داخا شەق دەبات.
2 کیسەی مرازێ:
کیسەیەکی ئاساییە، بەڵام چی لێ داوا بکەیت، پێتی دەدات، بۆیە پێی دەگوترێت: کیسەی مرازێ.
3 هێلکەی نامێ:
جۆرە هێلکەیەکە زۆر بە زەحمەت دەست دەکەوێت، بەڵام بە پێچەوانەی هێلکەی ئاسایی کە دەیشکێنیت، کچی زۆر جوانی تێدا دێتە دەرەوە.
4 دەستی کەسک:
دەستێکی پیرۆزە و یارمەتی خەڵک دەدات.
5 سابوونی حەیاتێ:
گوایە ئه و سابوونە هەر کەسێک خۆی پێ بشوات، ئەگەر پیر بێت گەنج دەبێتەوە، ئەمەش پێدەچێت، هەر لە ئاوی حەیاتێوە هاتبێت و گۆڕابێت بۆ سابوونی حەیاتێ.[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,075 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!