ئاش ئیشی خۆی دەکات، چەقەنە سەری خۆی ئەیەشێنێ.
ئاش: ئاسیاو مەبەست لە ئاشی ئاوە، چەقەنە: بەشێکە لە ئامێری ئاش، پێکدێ لە پارچەدارێک کە لەگەڵ خولانەوەی بەرداشەکەدا، بەر بەرداشەکە دەکەوێت، چەند خێراتر بەرداشەکە بسووڕێتەوە، ئەوەندە خێراتر دارەکە بەر بەرداشەکە دەکەوێت و دەنگێکی بەردەوام درووستدەکات، هەمووان گوێیان لێیە، پێی دەڵێت: (چەقەنە) بەخێرایی یان هێواشیی دەنگی دارەکەدا، دەردەکەوێت ئاشەکە هێواش دەگەڕێت یان خاو، مەبەست لەوەیە کە کەسێک بابەتێکی هەیە و پێوەی ماندووە، کەسێکی تر سەری خۆی پێوەدەیەشێنێ کە هیچ پەیوەندی بەوەوە نییە. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,462 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!