ئەگەر خۆت بە پیاو ئەزانی
مەوێستە لە ڕێگا و سەربانی.
لە نەریتی کوردەواردا وەستان لەسەر ڕێگەوبان بۆ تەماشاکردنی خەڵکی، بەتایبەت ئافرەت، کارێکی نەشیاوە و دوورە لە کەلتووری کوردییەوە، زیاتر ئەم ڕەفتارە لە کەسی هەرزەکار دەوەشێتەوە، بەپێی پێودانگی کۆمەڵگە کەسێک پێی بوترێ پیاو، ڕەفتاری وای لێناوەشێتەوە، گەر ئەنجامیشی بدا لەکە و نەنگییە بۆی. لە گوندەکاندا زیاتر هەرزەکاران لەسەرڕێی کانیدا دەوەستان، بۆ تەماشاکرنی کچان کە دەچوونە کانی بۆ ئاو هێنان. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,437 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!