بەرازی دەم بەستراوە
کورد لە دێر زەمانەوە ئاژەڵی بەرازی نەخواردووە، بیروبۆچونم وایە پێش ئیسلامیش کورد بەخێوی نەکردبێت ، چونکە لە هەموو گۆتە و کلتور و فۆلکڵۆری کۆن و نوێدا، هیچ دەق و تێکستێکم بەرچاو نەکەوتووە کە ستایشی بەرازی کردبێت، تەنها ئه و قسە و باسانەم بیستووە کە بەرازی بە چەپەڵ و پیس و بۆگەخۆر داناوە، له و ئیدیۆمەش بەرازی دەم بەستراوە، لایەنە نەرێنییە، بەڵام پەیوەندی بە کلتوری ئیسلامەتییەوە هەیە، کاتێک کوردێکی موسڵمان لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بەرۆژوو بێت و نوێژ نەکات پێی دەوترێت: ئەوە چۆن دەبێت؟ وەک بەرازی دەم بەستراو وایت، ئەوە بۆ هاندانە تاوەکو نوێژ بەدەم ڕۆژوو گرتنەوە ئەنجام بدات.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 934 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!