بەمەبەستی گەڕان بەدوای هەنگوینی سروشتیدا هەفتەی ڕابردوو #دیاری ئەنوەر# ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بەسەدان داری سروشتی لە ناوچەی #شارباژێر# هەڵکۆڵیووە و سەرجەمیانی وشک کردووە، بە گوێرەی زانیارییەکان پۆلیسی دارستانی سنوورەکەش بەو کارەی پەرلەمانتارەکەی زانیووە بەڵام تاکو ئێستا هیچ ڕێوشوێنێکیان بەرامبەر بەو پەرلەمانتارە نەگرتووەتەبەر.
بەپێی زانیارییەکان دیاری ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی گەڕان بەدوای هەنگوینی سروشتی لە سنوری ناوچەی شارباژێر بەو کارە هەستاوە، دوای چەند ڕۆێکیش پۆلیسی دارستانی سنوری #چوارتا# لەو کارە ئاگادار کراوەتەوە بەڵام تاکو ئێستا هیچ ڕێ و شوێنێک بەرامبەر بە ئەو پەرلەمانتارە نەگیراوەتەبەر..
بە وتەی شایەتحاڵەکان ئەو دارانەی دیاری ئەنوەر هەڵیکۆڵیوون، داری زۆر بە تەمەنن و هەندێکیان تەمەنیان نزیکی 100 ساڵ دەبێت، بەهۆی دروستبوونی بۆشایی لەناو هەندێک لەو دارانە هەنگەکان چوونەتە ناو ئەو بۆشایی دارانە و پورەیان تێیدا کردووە و ئەو پەرلەمانتارەش هەستاوە بەبڕینەوە و هەڵکۆڵینی دارەکان و دەرهێنانی هەنگوینەکە. [1]
30-08-2022
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,801 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!