ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: نەبەز
ڕۆژی لەدایکبوون: #1986#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ئەحمەد نەبەز، لەدایکبووی ساڵی 1986 لە شاری هەولێرە و هەر لە هەمان شاریش نیشتەجێیە. دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێرە بەشی شێوەکاری، ساڵی 2008. دەرچووی زانکۆی سەڵاحەدین کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر، بەشی شێوەکارییە ساڵی 2012. فۆلۆشیپێکی هونەری بە ناونیشانی (کاریگەریی هونەرمەندانی پۆڵۆنی لەسەر هونەری هاوچەرخی ئێراقی) بەڕێوەبردووە و لە سەنتەری کولتووری نێودەوڵەتیی شاری کراکۆڤ_پۆلۆنیا ساڵی 2019. ئەحمەد نەبەز، هونەرمەندێکی هاوچەرخە و وەک ڕێکخەری هونەری curator art کار دەکات و کارەکانی بە شێوەی نیگارکێشان، ئینستلەیشن، پێرفۆرمانس، ڤیدیۆ، فۆتۆ، هەروەها هونەری دیجیتاڵی جێبەجێ دەکات.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,142 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!