تاقانە ئاشە ئاوەکەی گوندی سەرگەت لە #هەورامان#، دوای سەدەیەک لە دروستبوونی و چەندین ساڵ لە ڕاگیرانی، دووبارە کەوتەوە هەڵسووڕان. ئاشەکە لەسەر ئەرکی حاجی تاهیر و لەسەر دەستی چەند وەستایەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەمان شوێنی پێشتر دروستکراوەتە، گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ئەرکی کارپێکردنی لە ئەستۆ گرتووە.
ئەنسار محەممەد ئەمین، سەرپەرشتیاری ئاشی ئاوی سەرگەتە، دەڵێت، ئەم ئاشە بە هێزی ئاوەکە کار دەکات کە لە بۆرییەکی شەش مەترییەوە بۆی بەردەدرێتەوە و وادەکات پەروانەکان بسووڕێنەوە، بە سووڕانەوەی پەروانەکانیش، لە بەشی سەرەوەی ئاشەکە، دەستاڕە بەردینەکان دەخولێنەوە و دەتوانن گەنم بکەنە ئارد یان ساوەر.
پێشتر لە سنووری هەورامان، لە هەشت گوند ئاشی ئاو هەبوو، بە تەنیا لە سەرگەت دوو دانە، بەڵام داهێنانی ئاشی نوێ و کەمبوونەوەی ئاو، ئێستا هەر ئەو یەک دانەیەی هێشتووەتەوە.
ساحێب محەممەد، دانیشتووی گوندی سەرگەتە، دەڵێت: پێشتر سەرگەت ئاوی زۆری هەبوو، هەورامان زۆر گوندی ئاشی لێبوون، ببووە هۆکاری پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و تێکەڵاوی، هەندێکجار خاوەنی ئاشەکان خۆیان دەچوون گەنمیان کۆدەکردەوە، دەیانهاڕی و بۆ خەڵکیشیان دەبردەوە، لە بەرامبەردا بۆ هەر تەنەکە گەنمێک جامێک گەنمیان وەردەگرت لەبری کرێی هاڕینەکە.
حاجی تاهیر کە ئەرکی دروستکردنەوەی ئاشەکە و خانوویەکی کەلەپووریشی لە ئەستۆ گرتووە، ئامانجی پاراستنی کولتوور و کەلەپووری دێرینی کوردستان و هەورامانە بۆ نەوەی سەدەی بیست و یەک، ئەگینا دڵنیایە نە ئاشی ئاو وەک جاران دڵخوازی هەیە، نە دەشتواندرێت وەک پیشە و بژێوی پشتی پێ ببەسترێت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,890 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!