بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان و لەسەر #قەڵای هەولێر# لە لایەن ماڵی میوزیکی زەهاوی کۆنسێرتێکی ئۆپێرا بەڕێوەچوو. کۆنسێرتەکە لە لایەن #پەروین چاکار#، هونەرمەندی باکووری کوردستان پێشکەش کرا.
پەروین چاکار، هونەرمەند بە ڕووداوی گوت: ئەوە یەکەمجار بوو بۆمن، سەرەتا وامزانی کە خەڵکی ئێمە لێرە لە هەرێمی کوردستان حەز لەو جۆرە گۆرانییە ناکەن، بەڵام زۆر بەدڵیان بوو و چەپڵەیان لێدەدا. من زۆر سەربەرزم و سوپاسی هەمووان دەکەم.
#هەژار زەهاوی#، کە ڕێکخەری کۆنسێرتەکە بوو باسی لەوە کرد: [ئۆپێرا] ستایلێکی زۆر زۆر قورسە، هەر کەس و نەتەوەیەک ناتوانێت ئەوە ڕێکبخات، بەڕاستی ئەمشەو بینەرێکی 300 کەسی کاژێرێک و 20 خولەک گوێیان لە ئۆپێرا بوو.
لە کۆنسێرتەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە سیاسی، هونەرمەند، میوزیکژەن و خەڵکی ئاسایی تێیدا بەشدار بوون، هونەرمەندە کوردەکە بە زمانی جیاواز گۆرانی پێشکەشی ئامادەبووان کرد، هەروەها چەندین گۆرانیی کۆنی کوردیشی پێشکەش کرد.
شێرکۆ حەمە ساڵح، میوزیکژەن و بەشداربوویەکی کۆنسێرتەکە دەڵێت: لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە میوزیکی کوردی چەندە دەوڵەمەند و لەبارە بۆ ئەوەی دانەرە کوردەکانمان بتوانن کار لەسەر ئەوە بکەن کە زمانی کوردی ببێتە زمانێکی جیهانی لەڕووی گوتن و خوێندنی ئۆپێرادا.[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,509 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!