تەحەدای حکومەت دەکەین، یەک مانگ دەیکەین بە جوانترین تونێل
ئەمە فلیمی ترسناک نییە، تونێلی دەربەندیخانە، سێ ساڵە دەڵێین ئەو تونێلە چاک دەکەین، هەمو جار ئێمە پۆستێک دەکەین، حکومەت درۆیەک دەکات و دەڵێت خەریکی دەبین و نۆژەنی دەکەینەوە
کاکە… برا..هۆۆۆۆۆۆ حکومەت…ئیشی جوان بە ئێوە ناکرێت برا، حوکمڕانی بە ئێوە ناکرێت، لێمان گەرێن بە مانگێک ئەو تونێلەت بۆ دەکەم بە تونێلێکی نێو دەوڵەتی و جوان کە هەمووان حەز بکەن برۆن سەیری کەن، نەک نەوێرن پێیدا تێپەڕ بن.
کاکە تاقیمان بکەنەوە، بزانن ڕاست دەکەین یان نا، بهێڵن با سبەی دەست پێ بکەین بزانن چ نمونەیەکی جوان پێشکەش دەکەین لە پڕۆژە و خزمەتی شارەکان
بەس بەخوا ئێوە هی حوکمڕانی نین، ئێوە هی ئەوەن دەستێک کۆنکەنتان بدرێتە دەست و لە ژورێک بۆخۆتان خەریکی گەعدە و کۆنکەن بن، جار جار دوو فشەی خۆشیمان بۆ بکەن. [1]
#شاسوار عەبدولواحید#
#19-09-2022#
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,233 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!