#نوام چۆمسکی# بیرمەندی ناسراوی جیهانی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا پەیامێک بەبۆنەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بڵاودەکاتەوە و ڕووداوەکە بە تاوانێکی مرۆیی دەناسێنێت.
رۆژی شەممە 24-9-2022 نوام چۆمسکی، بیرمەند و نووسەری گەورەی ئەمریکی لە پەیامەکەیدا گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بە تاوانێکی مرۆیی ناساند و پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی.
نوام چۆمسکی باس لەوە دەکات: خەڵکی ئێران و بە تایبەت ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند دەیەی ڕابردوودا لە ژێر گوشارێکی گەورەی ئەمنی و تووندوتیژیی سیستماتیکی حکومەتی ئێراندا بوون و ئیدی شایانی ئەوەن ژیانێکی سەربەرزانەیان هەبێت.
هەروەها چۆمسکی سەرکۆنەی کوشتن و دەستبەسەرکردنی ناڕازییان لەلایەن حکومەتی ئێرانیشەوە دەکات و دەڵێت: لە چەند ساڵی ڕابردوودا حکومەتی ئێران بە زیادکردنی گوشارەکانی لەسەر چالاکڤانان و نووسەران و ڕۆشنبیران، ویستوویەتی دەنگی ناڕەزایەتییەکان سەرکوت بکات، بەڵام کوژرانی ژینا ئەمینی جارێکی دیکە بووەوە هۆی دەنگ هەڵبڕینی خەڵکی ناڕازی و ناڕازییان دەیانەوێت نیشانی بدەن شیاوی ژیانێکی سەربەرزانە و پڕ لە ئازادی و یەکسانین.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، نوام چۆمسکی بیرمەند و نووسەری ناسراوی ئەمریکی چەندین پەیامی بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردووەتەوە.[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 3,684 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!