سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە دانیشتنەکانی ئەم دوایەی لەگەڵ #مەسعود بارزانی# بەڕوونی بە بارزانی وتووە: ئێستا کاتی ئەوەیە پارتی خۆی یەکلابکاتەوە کە لە سنووری زۆنی سەوز مامەڵە لەگەڵ چ هێزێکی سیاسی دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، #بافڵ تاڵەبانی#، لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ڕایگەیاندووە، ئێستا کاتی ئەوەیە بزانین کە پارتی دەوێ لە سنووری زۆنی سەوز مامەڵە لەگەڵ چ هێزێکی سیاسی دەکات، چونکە بەدیلی یەکێتیی تەنها پەکەکە و #بزووتنەوەی گۆڕان# و #نەوەی نوێ#یە.
سەرۆکی یەکێتیی لە کۆبوونەوەکە ویستوویەتی ئه و پەیامە بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بگەیەنێت ئەو هێزانەی کە لە سنووری زۆنی سەوزن چۆن دەتوانن ببنە بەدیلی یەکێتیی و پارتی چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، له و کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی یەکێتیی داواکاری هەبووە، بۆ ئەوەی یەکێتیی و پارتی بتوانن بەردەوام بن لە حوکمڕانی کوردستان. پێویستە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدرێتەوە و ڕێککەوتنێکی نوێ ئەنجامبدرێت، چونکە هێزەکانی دیکەی #سلێمانی# ناتوانن ببنە بەدیلی یەکێتیی. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,841 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!