شارەدێیەکە، دەکەوێتە شارۆچکەی #خانەقین# لە #ئیدارەی گەرمیان#ی پارێزگای #سلێمانی#، #باشووری کوردستان#. [1]
شارەدێی قۆرەتوو یەکێکە لە ناوچە ناوچە جێناکۆکەکانی ئێراق، دوای ڕاپەڕین ئەم شارەدێیە و گوندەکانی ئازادکران، لە ڕووی کارگێڕییەوە سەربە شارۆچکەی خانەقینە لە پارێزگای دیالە، بەڵام دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرئەوە خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی لە ئیدارەی گەرمیان.
$ناو$
وشەی قۆرەتوو لە وشەی (قوری+اتو)ی زمانی تورکییەوە ھاتووە، قوری: واتای وشک، اتو: واتای گیا، بەسەریەکەوە واتای (گیای وشک).
گوایە ھۆکاری ناونانی بەم ناوە ئەوەیە کە سوپای عوسمانی لەم ناوچەیەدا جێگیربوون و لە کاتی دابەزینیاندا سەربازەکان ھیچ گیایەکیان نەدۆزیوەتەوە کە ئەسپەکانیان بلەوەڕن. بەھۆی گەرمی ناوچەکە گیای ئەم ناوچەیە زوو وشک دەبێت، ئیتر سەربازەکان پێیان وتووە قوریاتوو واتا گیای وشک، لە دوای ئەوەوە ئەم ناوەی بەسەردا بڕاوە و وردەوردە بووەتە قۆرەتوو.
(qore tü) بە زمانی تورکمانی واتای قژی ڕەش.
$جوگرافیا$
شارەدێی قۆرەتوو ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە شارەدێی #مەیدان#.
لە باشوورەوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی خانەقین و شارستانی #قەسری شیرین# لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی سەرپێڵی زەھاو و شارستانی قەسری شیرین لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
لە ڕۆژاواوە شارەدێی #پێباز#، شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی #کەلار# و شارەدێی #کۆکس#.
$ڕووبەر$
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (923کم2)یە لە (4٫57٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (23٫8٪) شارۆچکەی خانەقین پێکدەھێنێت.
$دانیشتووان$
دانیشتووانی ئەم شارەدێیە بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (8.385)کەسە.