ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی، لە ڕاپۆرتێکدا هێرشی توند دەکاتە سەر #مەسعود بارزانی# سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و حزبەکەی.
ئاژانسەکە لە لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت دوای هێرشی ئێران بۆ سەر پارتە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی، بارزانی و ڕێبەرانی پارتی هەڵوێستی توندیان هەبووە دژی ئێران و هەڵوێستەکانیان جێگای سەرسووڕمان بوون.
ڕاپۆرتەکە پارتی و بارزانی تۆمەتبار دەکات بەوەی لە ئاستی کردە سەربازیەکانی تورکیا بێ دەنگن و هەندێک جار هاوکاری تورکیاش دەکەن و دژی چەکدارانی قەندیلن، بەڵام لە هەمان کات پشتیوانی و پاڵپشتی ئەو گرووپانە دەکەن دژی ئێرانن.
ئاژانسی میهر ئاژانسێکی هەواڵی فەرمی ئێرانە و بە چەند زمانێک هەواڵ بڵاودەکاتەوە لە ناویاندا کوردی سۆرانی هەیە. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 791 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!