نۆ ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر ڕووداوی برینداربوونی #ئاکام عومەر# فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، نە بەرپرسانی یەکێتی و نە میدیای یەکێتی هیچ هەواڵ و لێدوانێکیان لەسەر تەندروستی ئه و فەرماندەیەیان بڵاونەکردوەتەوە.
تەندروستی ئاکام عومەر بەرەو خراپتر ڕۆشتووە، بە جۆرێک پزیشکەکان بەرپرسانی یەکێتیان ئاگادارکردوەتەوە کە هیچ ئومێدێکی ژیانی نییە، باشترە ئه و ئامێرانەی پێوەیەتی لێبکرێتەوە و مردنی ڕابگەیەنرێت.
چوونکە ئەوەی پێویستبێت بۆ چارەسەرکردنی بۆی ئەنجام دراوە، تەنانەت ئەگەر ببرێتە دەرەوەی وڵاتیش هیچ ئومێدی ژیانی نییە، ئه و ئامێرانەی کە ئێستا پێوەین و بوونەتە هۆی بە زیندویەتی مانەوەی تا چەند ڕۆژی دیکە سودیان دەبێت، چوونکە زۆر ناخایەنێت تەواوی بەشەکانی جەستەی لەکاردەکەون و کۆتایی بەژیانی دێت.
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا #بافڵ تاڵەبانی# بەفەرمی مردنی ئاکام عومەر ڕادەگەیەنێت، بۆیە ئێستا ئامادەکاری دەکات بۆ دیاریکردنی ساتی ڕاگەیاندنی مردنەکەیی و مەراسیمی بەخاکسپاردنی. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,166 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!