#پارتی دیموکراتی کوردستان#، بڕیاری داوە ڕۆژی 3 مانگی داهاتوو، لە شاری #دهۆک# بەبێ بانگکردنی میوان، کۆنگرەی 14ی حیزبەکەی ئەنجام بدرێت.
قادر قاچاخ، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی: بڕیاری کۆتایی سەرکردایەتی پارتی بۆ کۆنگرە ئەوەیە کە هیچ میوانێک لە دەرەوەی کوردستان بۆ کۆنگرەی 14 بانگ ناکرێت.
ڕۆژی سێشەممە، 25 تشرینی یەکەمی 2022، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامەکانی کۆنگرەی پارتی، #مەسعود بارانی# لە #هەولێر# ڕایگەیاند هەموو کەسێک ئازادە خۆی بۆ سەرکردایەتی پارتی هەڵبژێرێت، بەڵام نابێت هیچ ئەندامێک پارە و ڕەشووە بۆ سەرکەوتن بەکار بێنێت، یان دژی ئەندامێکی دیکە کاربکات.
تا ئێستا نزیکەی 350 کەس لە ئەندامانی کۆنگرەی پارتی خۆیان ئامادەکردووە، کە خۆیان بۆ ئەندامێتی سەرکردایەتی پارتی کاندید بکەن. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,493 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!