باشییەکانی دانان و پلە بەرزکردنەوەی ئەوانەی توانا و لێهاتووییان زیاترە چین؟
#زانا ڕەزاق#
یەکەم: ئەمە وا دەکات ململانێ دروست بێ.
دووەم: تەمبەڵی ناهێڵێت و خوێندنەوە زیاد دەکات.
سێیەم: زۆر شتی تریش ناهێڵێت ئەوانیش وەکو توێژینەوە، کڕین و قۆپییە کردن و واستەکاری و خزم خزمێنە.
چوارەم: نەک لە کاتی مامۆستایەتی و فەرمانبەری بەڵکوو لە بنەڕەتی فێرخواز تا مامۆستایەتی و دوایی مامۆستاییەتی و فەرمانبەری هەر خۆی ماندوو دەکات و دەخوێنێتەوە.
پێنجەم: کاتێک کەسی لێهاتوو و بە توانا دەبەیتە پێشەوە ئەوانی تریش وا دەکەن خۆیان ماندوو دەکەن، چونکە گرنگ دەبێت لەلایان، خۆشی هەر ئاوایە هەر وەک چۆن فێرخوازی زیرەک نمرەی نەوەدەکانە لەپێشترە لەوانی تر کە نمرەیان شەستە.
شەشەم: وڵات و شوێنەکان بەرەو پێش دەبات، هەروەها ئەوانەش کەسی لێهاتوو و توانایی دروست دەکەن، یانی مرۆڤی لێهاتوو دەزانێ مرۆڤی لێهاتوو دروست بکات، مرۆڤی پێشکەوتوو مرۆڤی پێشکەوتوو دروست بکات.[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,411 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!