#ئاڵا تاڵەبانی# لە کۆتایی مانگی یانزەی ساڵی 2022، وەکو ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق بۆ کاروباری ژنان دەست بەکاربوو.
ئاڵا تاڵەبانی، پێشتر ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بووە و دوای ڕووداوەکانی 8ی تەمووز لە ڕیزەکانی یەکێتی دەرکرا بەهۆی نزیکی لە #لاهور شێخ جەنگی#.
دەستبەکاربوونی وەک ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران کاردانەوەی لێکەوتەوە بەو پێیەی پۆستی ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران بەپێی پشکی لایەنەکان دیاریدەکرێت و ئاسان نییە لەو فشارەی لەسەر سەرۆک وەزیرانە بتوانێت کەسی سەربەخۆ بۆ ئەو پۆستانە کاندید بکات لە کاتێکیشدا ئاڵا تاڵەبانی ڤیتۆی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی لەسەرە.
ئاڵا، تاڵەبانی لەلایەن ئەبو ئالا وەلائی سەرۆکی کەتائیبی سەیدولشوهەداوە کاندید کراوە بۆ پۆستی ڕاوێژکاری و ئەو پۆستە بەرکەوتەی ئەو ڕەوتە بووە.
ئەبو ئالا وەلائی لە تویتەر لەسەر کاندید کردنی ئاڵا تاڵەبانی دەڵێت (دانانی ئاڵا تاڵەبانی حزبایەتی نییە، بەڵکوو نموونەیەکی پێگەیشتووی ئەو ژنە نیشتمانپەروەرەیە، ژنێکی ئێڕاقییە و ئێمە ئامادەبووین دەستبەرداری ئەو مافە سیاسییە ببین بۆ ئاڵا تاڵەبانی. ئەو شوێنە شایەنییەتی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا).
ئاڵا تاڵەبانی چوار خول لەسەریەک ئەندامی پەڕڵەمانی ئێڕاق بووە و لە خولی پێنجەم بەهۆی لایەنگری لە لاهور شێخ جەنگی لە لیستی یەکێتی دوورخرایەوە و دەنگی پێویستی بۆ پەڕڵەمان نەهێنا. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,306 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!