داواکاری گشتی پاریس، ڕایدەگەیەنێت کە ئەو کەسە هێرشە تیرۆرستییەی لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ئەنجامدا کەسێکە نەخۆشی دەروونی هەیە.
داواکاری گشتی پاریس، دەڵێت (ئەو پزیشکەی پشکنینی بۆ هێرشبەرەکەی ناوەندی #ئەحمەد کایا#، لە پاریس ئەنجامداوە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە تەندرووستی هێرشبەرەکە لەگەڵ مەرجەکانی دەستبەسەرکردنیدا ناگونجێت، هەر بۆیە هێرشبەرەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دەروونی و لە ژێر چاودێری پۆلیسدایە).
داواکاری پاریس دەشڵێت ”کەی باری تەندرووستی ڕێگەی پێبدات لە لایەن دادگاوە لێکۆڵینەوەوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەنجامدەدرێت”.
ڕۆژی 23ی کانونی دووەم، پیاوێکی تەمەن 69 ساڵی فەڕەنسی هێرشێکی تیرۆرستی بۆ سەر ناوەندێکی کوردی ئەنجامدا و سێ هاووڵاتی کوردی باکووری کوردستان کوژران.
لە کاردانەوەی ئەو هێرشە تیرۆرستییەدا، لە دوێنێ وە شەپۆلێکی فراوانی ناڕەزایی ڕەوەندی کوردی پاریسی گرتۆتەوە، بەو هۆیەوە پۆلیسی فەڕەنسا ڕایگەیاند 13 پۆلیس بریندار بوونە. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 941 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!