#ئاڵا تاڵەبانی# لە ماوەی ڕابردوو پۆستی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی بۆ کاروباری ئافرەتان وەرگرت، بەڵام لە ژێر فشاری #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#دا، محەمەد شەیاع سوودانی لە پۆستەکەی دووری خستووەتەوە.
ئاڵا تاڵەبانی لەسەر پشکی ڕەوتەکەی ئەبو ئالا وەلائی پۆستی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی وەرگرت بوو. بەڵام لە ئێستادا بەهۆی نیگەرانییەکانی پارتی و یەکێتی لە پۆستەکەی دوور خراوەتەوە.
پێشتر ئەو ئالا وەلائی ئەوە خستبووە ڕوو کە پێدانی پۆست بە ئاڵا تاڵەبانی لەسەر پشکی ڕەوتەکەی پەیوەندی بە هەڵوێستە نیشتمانییەکانی ئاڵا تاڵەبانییەوە هەیە.
بەهۆی نزیکی لە #لاهور شێخ جەنگی#یەوە لە لایەن #بافڵ تاڵەبانی#یەوە، ئاڵا تاڵەبانی لە ئەندامێتی سەرکردایەتی یەکێتی دوورخرایەوە و ڕێگەشی پێنەدرا بە ناوی یەکێتی نیشتییمانییەوە ببێت بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێڕاق. لە ئێستاشدا بەهۆی فشارەکانی پارتی و یەکێتی ڕێگە نەدرا ئاڵا تاڵەبانی پۆستی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران وەربگرێت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,278 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!