دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ بۆ ڕای گشتی
دوای بڕیارەکەی بافڵ
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ داخستنی هەموو ئەو شوێنانەی گەڕەکی سەرچنار کە دوورن لە ئاین، ئاکار و ڕەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردییەوە، سەرۆک بافڵ بڕیاریشیداوە سەرجەم پێداویستییە خزمەتگوزارییەکان کە پێویست و گونجاون بۆ سەیرانگەی سەرچنار و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ خێزانەکان دابینبکات.
خزمەتگوزارییەکان ڕووناککردنەوەی شەقامەکان، ناشتنی نەمام و سەوزکردنی زیاتر و جوانترکردنی باخچەکان، پاککردنەوەی سەیرانگەکان، دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ خەڵک لە ڕووی ئاسایش و ئارامییەوە هەروەها دروستکردنی شوێنی یاریی منداڵان لە خۆدەگرێت.
ئەم هەنگاوەی سەرۆک بافڵ دەستپێکی ڕاگەیاندنی پرۆژەیەکی گەورەترە بەناوی (ئاشتکردنەوەی
سلێمانیسلێمانی) و لە سەیرانگەی سەرچنارەوە وەک سیمایەکی مێژوویی و گرنگی شارەکە دەستپێدەکات و لەپێناو ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ سلێمانی بەردەوام دەبێت.
لەگەڵ ڕێزدا
نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
[1]