ئەو پەیامەی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کە بۆ #عومەری سەید عەلی# ڕێکخەری پێشووی #بزووتنەوەی گۆڕان# و چیا نەوشیروان مستەفای ناردووە، کێشەی لەناوخۆی بزووتنەوەکە درووست کردووە.
پەیامەکە جگە لەوەی نیگەرانی یەکێتی تێدابووە لە نزیکبوونەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و #پارتی دیموکراتی کوردستان#، تێدا پشتگیری خۆشی بۆ چیا نەوشیروان مستەفا دووپاتکردووەتەوە کە ببێتە ڕێکخەری گشتی گۆڕان.
بافڵ تاڵەبانی جەختی کردووەتەوە کە ئەگەر چیا نەوشیروان مستەفا پۆستی ڕێکخەری گۆڕان وەربگرێت، ئەوە وەک یەکێتی بە تەواوی پشتگیرییان دەکەن و ئامادەن هەموو هاوکارییەکیان بکەن.
ئەم پەیامە کێشەی لەناو سەرکردەکانی گۆڕان درووست کردووە، بەهۆی پەیامەکەش جارێکی تر وادەی بەستی کۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دواخراوە. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,150 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!