بابەت: ئەدەبی
ناوەرۆک: ڕەوانبێژی
ئامادەکردنی: #سەریاس ئەحمەد#
$ڕەوانبێژی$
ئەو هونەرەیە کە قسەڕەوان و جوان و کاریگەر بێت و لەگەڵ بارودۆخی گوێگر و هەڵوێستی قسەکردنەکە بگونجێت. بۆ ئەوەی مەبەستەکەی بە ڕوونی لە خوێنەر بگەیەنێت،چێژی پێ ببەخشێت.
* ڕەوانبێژی سێ بەشە:-
1- ڕوونبێژی:- ئەم زانستە لەوە دەکۆڵێتەوە کە چۆن دەتوانین (دەشێت) بە ڕێگای جیاجیا یەک واتا دەر ببڕێن. وەک لە هونەرەکانی ( لێکچواندن و خواستن)دا بەرجەستە دەبێت.
2-جوانکاری:- ئەم زانستە لە چۆنییەتی جوانکردن و ڕازاندنەوەی (وشەیی و واتایی) قسە یا نووسین دەکۆڵێتەوە..(لە جوانی وشە و جوانی واتا دەکۆڵێتەوە). وەک لە هونەرەکانی (ڕەگەز دۆزی،تێکهەڵکێش،دژیەک، جوانی بایس)دا بەرجەستە دەبن.
3-واتاناسی:- ئەم زانستە لەوە دەکۆڵێتەوە کە قسە تا چ ڕادەیەک لەگەڵ بار و دۆخی قسەکەر و هەڵوێستی بۆ کراو دەگونجێت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 3,123 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!