بەپێی داتا و ئامارەکانی ڕێکخراوی #یەکێتی پیاوانی کوردستان# کە تایبەتە بە بەرگریکردن لە مافەکانی پیاوان، حاڵەتەکانی توندوتیژی بەرانبەر بە ڕەگەزێ نێر بۆ ساڵی 2022 زیادی کردووە.
#بورهان عەلی# فەرەج، سکرتێری ڕێکخراوی یەکێتی پیاوان سەبارەت بە سکاڵا و توندوتیژەکانی دژ بە پیاوان لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: بەپێی لێژنەی بەدواداچوون و تۆمارکردنی کەیسەکان لە ساڵی 2022دا 534 حاڵەتی سکاڵا و توندوتیژی تۆمارکراون کە بە بەراورد بە ساڵی 2021 حاڵەتەکانی توندوتیژی لە بەرزبوونەوەدایە کە 521 حاڵەت بووە.
بورهان عەلی ڕوونیشکردەوە (بەپێی ئامارەکان بە درێژایی ساڵەکە 65 حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوان هەبووە کە 23 حاڵەت لە #هەولێر# و 26 حاڵەت لە #سلێمانی# و 8 حاڵەت لە #دهۆک# و 6 حاڵەت لە #کەرکووک# و پارێزگای #هەڵەبجە#ش تەنیا 2 حاڵەت هەبووە. جگە لەوەی 5 حاڵەتی کوشتنی پیاوانیش لەلایەن ئافرەتانەوە بە هاوکاری کەسانی دیکە تۆمارکراوە).
بورهان عەلی ئاماژەی بەوە دا، لە کۆی 534 حاڵەتی سکاڵا و توندوتیژی کە تۆمارکراو 37 حاڵەتی دەرکردنی پیاوی بە تەمەن هەبووە. هەروەها 45 حاڵەتی خیانەتی هاوسەری و 9 حاڵەتی توندوتیژی جەستەیی و 193 کەیسی تەداخول کردنی کەسوکار لە ژیانی هاوسەرگیردا تۆمارکراون. جگە لەوەی 12 حاڵەتی فشاری دەروونی و سێکسی و 8 حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی مووچە هەبووە.
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی یەکێتی پیاوان، لە ساڵی 2022 نوێترین جۆری توندوتیژی تۆمارکراوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا بوونی نەبووە، ئەویش هەڕەشەی میدیایی و ئەلیکترۆنییە. ژمارەی حاڵەتەکانیش 17 حاڵەت بووە و دوای جیابوونەوەی دوو هاوسەر ئەم جۆرە هەڕەشە و ناوزڕاندنەیان بەرانبەر بە یەکتری بەکارهێناوە. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,310 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!