ناو: کامەران
نازناو: کاروان ئاکرەیی
ناوی باوک: سەعید
ناوی دایک: جەمیلە
ڕۆژی لەدایکبوون:
29-12-198229-12-1982
شوێنی لەدایکبوون:
نەغەدەنەغەدە - ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ژیاننامە
کامەران سەعید شوکری، لە 29-12-1982 لە شاری نەغەدەی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر لەدایکبووە، قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە بەشی زانستی لەو شارە تەواو کردووە و دوایی لە تەمەنی 20 ساڵی لە ساڵی
2002 گەڕاوەتەوە زێدی باب و باپیرانی و وەکوو هەموو قوتابییەک فۆرمی زانکۆی پڕکردۆتەوە و ناوی لە زانکۆی سەڵاحەددین -
هەولێرهەولێر لە کۆلێژی پەروەردە بەشی زانستی کۆمپیوتەر گەڕاوەتەوە، ساڵی یەکەمی زانکۆ بەهۆیەکی تایبەت ناتوانێ درێژە بە خوێندن بدات و دەگەڕێتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوای یەک ساڵ دووبارە دەگەڕێتەوە کوردستان و دەست بە خوێندنی زانکۆ دەکات، بەهۆی نالەباری دۆخی ئابووری ناوبراو ناچار دەبێت کە هاوکات لەگەڵ خوێندن دەست بە ئیشێکی تر بکات کە لە بەشی ماڵپەڕی دەنگی کوردستان لە ساڵی
2004 دەست بەکار دەبێت، ماوەی 2 ساڵ هاوکات لەگەڵ خوێندن لەو شوێنە وەکوو هەڵەچن و هەواڵ ساز بەردەوام دەبێت. دووای 2 ساڵ بنەماڵەکەشی دەگەڕێنەوە باشووری کوردستان و لە شارۆچکەی پیرمامی سەر بە پارێزگای هەولێر نیشتەجێ دەبن. ساڵی
2008 قۆناغی زانکۆی تەواو کردووە و بووەتە فەرمانبەر لە بانکی سەربەنی شارۆچکەی پیرمام و هاوکات لە بەشی ماڵپەڕی کوردستان تیڤی وەکوو نووسەری هەواڵ کاری کردووە. دواتر لە ساڵی
2010 گواستراوەتەوە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەددین - هەولێر و لە بەشی پەرتووکخانەی ئەو کۆلێژە وەکوو جێگری بەڕێوەبەری پەرتووکخانە کاری کردووە. دوای 4 ساڵ خزمەت کردن لەو بەشە گواستراوەتە بەشی زانستی کۆمپیوتەر. ئێستاش
2023 لە کۆلێژی پەروەردە وەکوو بەرپرسی ماڵپەڕی ئەو کۆلێژە و مامۆستای کۆمپیوتەر بەردەوامە.
[1]