مەریوان نەجات دەڵێت: نیشانەکانى نەخۆشى زەهایمەر بریتین لە سەختى لە دەربڕینى وشەکان، گێژى، ئاستەنگ لە دیاریکردنى ئەنجامە باشەکان، لە دەستدانى بەشێک لە بیرەوەرى، بێباکى، لێ تێکچوونى شوێن یان کات، دەشڵێت، ئەو هۆکارانەى وادەکەن هاووڵاتیان تووشى نەخۆشییەکە ببن بریتین لە فشارى خوێن، جگەرەکێشان، بۆماوەیی، بەرکەوتنى سەر، هەڵکشانى تەمەن بۆسەرووى 65 ساڵ.
دکتۆر مەریوان نەجات، پسپۆڕى هەناوى لەبارەى هۆکارەکان و نیشانەکانى تووشبووانى هاووڵاتیان بە نەخۆشى زەهایمەر لە نووسینێکدا بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو.
$نیشانەکانى تووشببوونى هاووڵاتیان بە نەخۆشى زەهایمەر کامانەن؟$
یەکەم: سەختى لە دەربڕینى وشەکان.
دووەم: گێژى.
سێیەم: ئاستەنگ لە دیاریکردنى ئەنجامە باشەکان.
چوارەم: لە دەستدانى بەشێک لە بیرەوەرى.
پێنجەم: بێباکى.
شەشەم: لێ تێکچوونى شوێن یان کات.
$هۆکارەکانى تووشببوونى هاووڵاتیان بە نەخۆشى زەهایمەر چین؟$
یەکەم: فشارى خوێن.
دووەم: جگەرەکێشان.
سێیەم: بۆماوەیی.
چوارەم: بەرکەوتنى سەر.
پێنجەم: هەڵکشانى تەمەن بۆسەرووى 65 ساڵ. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,373 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!