$ئایا تۆش لەو کەسانەی کە پێییانوایە مرۆڤ لە وەرزی زستاندا بەراورد بە وەرزی هاوین کەمتر پێویستی بە خواردنەوەی ئاو دەبێت؟$
ئەنجوومەنی تەندرووستیی کەنداو، لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆیەوە لە ماڵپەڕی ئینستاگرام، لەمدواییانەدا ڕاستییەکانی پشت ئەم بۆچونەوەی ئاشکراکردووە.
ڕاستییەکە ئەوەیە کە پێویستی جەستە بۆ خواردنەوەی ئاو لە وەرزی زستاندا کەمتر نییە لە وەرزی هاوین، بەڵام بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە وەرزی هاویندا یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی لەبیرت بێت ئاو بخۆیتەوە، بەپێچەوانەی وەرزی زستانەوە.
ئەنجوومەنی تەندرووستیی کەنداو ڕوونیکردۆتەوە، ئاو بەشدارە لە ڕێکخستنی پلەی گەرمی جەستە، ئەرکی سەرەکی بریتییە لە شێدارکردنی جەستە و ڕێکخستنی پڕۆسە گرنگەکانی.
ڕەنگە هەندێک کەس لە وەرزی زستاندا هەست بە بێهێزی و سەرئێشە و کەمی تەرکیز بکەن، لە ڕاستیدا هەموو ئەم نیشاندەرانە ئاماژەبن بۆ پێویستی جەستە بۆ خواردنەوەی ئاو. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,138 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!