لالەنگی چەندین سوودی تەندرووستیی بۆ مرۆڤ هەیە؛ بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، کە سیستەمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات، هەروەک هەڵمژینی ئاسن لە خۆراک باشتر دەکات و یارمەتیی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات.
لای خۆیەوە سەنتەری فیدراڵیی بۆ خۆراک لە ئەڵمانیا ڕایگەیاندوە؛ لالەنگی ڤیتامینەکانی (Eو B12و B7)ی تێدایە کە بە بایۆتینیش ناسراوە، کە گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ تەندرووستیی و جوانیی پێست و قژ و نینۆکەکان.
جگە لەوەش، لالەنگی سیلینیۆمی تێدایە کە کاریگەریی دژە ئۆکسانی هەیە، هەروەک سینێفرینی تێدایە کە کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت، جگە لە بوونی پێکهاتەی نۆبیلتین کە یارمەتیی سووتاندنی چەوریی و بەدەستهێنانی جەستەیەکی ڕێک دەدات.
لالەنگی کرداری هەرسکردن ئاساندەکات و سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کێشی لەشیان دادەبەزێنن، پزیشکانیش دەڵێن، خواردنی لالەنگی مرۆڤ لە جەڵتەی دڵ و مێشک دەپارێزێت، هەروەها ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
لالەنگی پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکات و خوێن پاکدەکاتەوە، هەروەها لالەنگی بۆ خانمانی دووگیانیش بەسوودە و تەندرووستیی دایک و کۆرپەکە دەپارێزێت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,291 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!