لە درێژەی گوشارەکانی دەسەڵات بۆ سەر چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان، دوێنێ
28-01-202328-01-2023 نازیلا مەعروفیاننازیلا مەعروفیان، یەکێک لەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی لە ماوەی ڕابردوودا دەستگیرکرابوو، ئاشکرای کرد، کە بەهۆی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ باوکی
ژینا ئەمینیژینا ئەمینی، سزا دراوە.
دوێنێ نازیلا مەعروفیان، ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسەی، دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، چاوپێکەوتنی لەگەڵ باوکی ئەنجام دابوو و دواتر ڕۆژی
30-10-202230-10-2022 لەلایەن هێزەکانی سەر بە دەسەڵات دەستبەسەر کرابوو، سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
هاوکات بە پێی زانیارییەکان جگە لەوەش، ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسە کوردە، بە بڕی 15 ملیۆن تمەن سزای دارایی دراوە و بۆ ماوەی پێنج ساڵیش، چوونە دەرەوەی وڵاتی لێ قەدەغە کراوە.
سزادانی ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا
29-01-202329-01-2023، لانی کەم 75 ڕۆژنامەنووس لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون، کە بەشێکیان بە دانانی بارمتە تا کاتی دادگاییکردنیان، بە شێوەی کاتی ئازادکراون و لانی کەم 33 ڕۆژنامەنووس تا ئێستا 29-01-2023 لە زینداندان.
[1] كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,583 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!