چیرۆکی عیشقەکەی
هێمن موکریانیهێمن موکریانی بۆ
ئەحلام مەنسوورئەحلام مەنسوور، لە زمانی ئەحلام مەنسوورەوە.
ئەمەی خوارەوە تێکستی هەردوو شیعرەکەی هێمن موکریانییە(ماچی خودایی و چاوەکەم چاوی ڕەشی تۆ)
ماچی خودایی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم
وەرە خاسە کەوی ڕام و کەویی من
وەرە ئیلهامەکەی نیوەشەوی من
ورە ئۆخژنی سینەی پڕ گڕی من
ورەر پیرۆزەکەی بەرزە فڕی من
وەرە ئاوەنگی سەر پەلکی گووڵی سوور
وەرە ئاوڕینگی گەرم و مەشخەڵی نوور
وەرە ئەی ڕێژنە بارانی بەهاری
وەرە ئەی شیعری تەڕی پڕ وردەکاری
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە ئەی شاگوڵی مێرگی ئەوینم
وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانیم
وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم
وەرە ئەی بوت هەتاکو بتپەرستم
وەرە مەمکۆڵەکەت بگرم بە دەستم
وەرە ئەی (خەج) ، وەرە ئەی (خاتوزینم)
وەرە با بەژن و باڵاکەت ببینم
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەت لادا هەناسەم
وەرە با هەڵمژم ئەم لێوە گەرمە
وەرە با هەڵگوشم ئەم ڕانە نەرمە
وەرە جوانێ، وەرە نازت بکێشم
وەرە دەستەگوڵ داتنێم لە پێشم
وەرە با بەس بکەم ئەم باوە باوە
وەرە با بێن بکەم ئەو بسکە خاوە
وەرە با دەست لە باڵاکەت وەرێنم
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەتی تۆ خشێنم
وەرە سوور بە لەسەر وادە و بەڵێنی
وەرە کورد بە و مەکە پەیمانشکێنی
وەرە گیانم فیدای چاوەی ڕەشی تۆ
وەرە با هەست بکەم گەرمی لەشی تۆ
وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی
چاوەکەم
چاوی ڕەشی تۆ
ئافەتی گیانی منە
گیانەکەم!
برژانگی تیژت
نووکە ڕمبی دوژمنە
شیری دەستی شێری ئاڵایە
برۆ ڕاکشاوەکەت
جەرگی لاوێکی ھەژاری کوردی
ورد پێ بنجنە
دیدەکەی بەخوماری تۆ
تورکانە بەدمەستی دەکا
بۆیە مەیلی وا بە کێشە و
فیتنە و خوێن ڕشتنە
بەژنەکەت سێدارەیە،
کەزیەت تەنافە زووبە دەی
بیخە ئەستۆی من کە کوردم،
کورد بەشی خنکاندنە
زامی جەرگی من بە فەرموودەی
گراوی سواری کورد
مەڵھەمی ھەر ژەنگی گوارە و
ئارەقی بەرگەردنە
ئارەزوومە ھیچ نەبێ
جارێکی ماچکەم زاری تۆ
ئارەزووی من چووکە،
ئەمما تا بفەرمووی شیرنە
[1]