ناونیشانی بابەت: میتانییەکان، ئیمپراتۆرییەتێکی کورد لە سووریا و
کوردستانکوردستان/ بەشی یەکەم
نووسینی:
سارا سەردارسارا سەردار
لە سەدەی شازدەی پێش زایین، دەسەڵاتداری (میتانی) لە کوردستانی گەورە و لە ناوچەی باکووری سوریای ئێستا (ڕۆژاوای کوردستان) ، دامەزرا.
ناوی ئەم ئیمپراتۆرییەتە لە تەورات بە (ئارام/ ناﮪارام) و لە سەرچاوە میسریییەکان بە (ناﮪاری) واتا وڵاتی نێوان دوو ڕووبار هاتووە.
میتانییەکان باپیرە گەورەی کوردن کە هاوڕەگەزی خورییەکان بوون. کۆنترین بەڵگەی شوێنەواری کە ناوی گەلی میتانی تێدا هاتبێت، پارچە چەرمێکە کە لە خاکی دێرینی سوبارتو دۆزراوەتەوە و ناوی میتانی بەشێوەی (مای - تی - نی) و (میتاناو) ی لێ نووسراوە.
سنووری ئەم ئیمپراتۆرییەتە لە باشوور تا دەشتەکانی ئاڕابخا واتە
کەرکووککەرکووک گەیشتووە و لە ڕۆژﮪەڵات تا بەرزایییەکانی زاگرۆس و لە ڕۆژاواوە تا دەریای سپی و ناوجەرگەشی ناوچەی ڕووباری خاپوور بووە. پایتەختی ئەم ئیمپراتۆرییەتە لە سەرەتاوە شاری (واشۆکاننی) کە دەکاتە کۆبانیی ئێستا و بە عەرەبیش (ڕەئس عەین) ی پێ دەڵێن، دواتر پایتەختی میتانیییەکان بۆ (تایدۆ) گۆڕا، پاشان بەهۆی بەرفراوانبوونی دەسەڵاتداری میتانییەکان و بۆ 78 باشتر کونتڕوڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان، شاری (ئاالالخ) (تەل عەتشانە) ی ئێستا، هەروەﮪا شاری (نوزی ( یان ) یۆرغان تەپە) لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک وەک پایتەختی هەرێمایەتی بۆ تێپەڕاندنی کاروبارەکانی وڵات بە کارهێنراون.
ئابووری ئیمپراتۆریی میتانی
بەﮪۆی بە پیتی و بەرەکەتی ئەو خاکەی لەژێر دەستیان بوو، میتانییەکان لەڕووی ئابوورییەوە زیاتر خەریکی کشتوکاڵ و چاندنی دانەوێڵە بوون، بەڵام بێجگە لە کشتوکاڵ ئەوان دەستێکی باشیان هەبوو لە پەروەردەکردنی ئەسپ و درووستکردن و بەکارهێنانی گالیسکە کە بە دوو تایە بە ئەسپێکەوە ڕادەکێشرا، لەو سەردەمە ئەم جۆرە گالیسکەیە بۆ ناو شەڕەکانیش بەکار هاتووە.
زمان و نووسین بەپێی دۆزینەوەی تاتە قوڕی سەردەمی میتانییەکان، وا دیارە زمانی میتانی و ﮪوری زۆر لە یەک نزیک بوونە، هەندێ وشە ﮪەن کە لەناو زمانی میتانی بەکارهاتوون و ڕەگوڕیشەیان بۆ زمانی سانسکریت دەگەڕێتەوە کە زمانی کۆنی خەڵکی نیمچە دوورگەی هیندییە، وەک ناوی شاری (واششوکانی) کە لە زمانی سانسکریت بە مانای (کانگای سەروەت) دێت.
ئایین لە لای میتانییەکان
دۆزینەوە شوێنەوارییەکان ئەوە پاتە دەکەنەوە، میتانییەکان شوێنی تایبەتیان هەبووە بۆ دانان و پەرستنی خواوەندەکانیان، خواوەندە بەناوبانگەکانی میتانی بریتین لە (ئەندرا، ئاروونە، ناسیتە، ئیندرا، نشیا، ئاتیا و ئانا) ، بەڵام خواوەندی سەرەکییان (تیشوب) بووە، کە لەسەر گیاندارێک ڕاوەستاوە و تاجی چوار قۆچی لەسەر ناوە، ئەم خواوەندە کە وەک پاشای خواوەندەکانی میتانی بووە، بە خواوەندی با و باران و هەورەتریشقە دانراوە و هاوتای (ئاموون) ی میسری بووە. خواوەندی هێپا خواوەندی هەتاو و ڕۆژ، خێزانی خواوەند تیشوب بووە، کە ئەویش یەکێک لە خواوەندە سەرەکییەکانی میتانییەکان بووە. بەﮪۆی گرنگیدانی میتانییەکان بە خواوەندی ڕۆژ، دەکرێ بڵێین میتانییەکان بڕوایان بە یەکتاپەرستی بووە.
[1]