یەکێتی تۆپی باسکەی لقی #هەولێر# خولێکی ناوبژیوانی کردەوە
لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی، خولێکی ناوبژیوانی بە بەشداری فراوانی قوتابییان و ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی لەلایەن یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێر بەڕێوەچوو.
لە خولەکەدا، هەردوو ناوبژیوانی نێودەوڵەتی (ئازاد عەبدولڕەحمان محەمەد، د. ئارام سەمیر ناجی) ، یاسا نێودەڵەتییەکانی باسکەیان کردبووە ناونیشانی خولەکە و چەندین یاسای سەرەکی و گرنگیان لەوبارەیەوە خستە بەرباس و ئەزموون و شارەزاییان لە یاری باسکەدا ڕەنگی دایەوە، هاوکات پڕۆفیشناڵیەتی خولەکە، سەرنجی بەشداربووانی بە لای خۆی دا ڕاکێشابوو.
جگە لەو دوو ناوبژیوانە نێودەڵەتیەش، (د. زەمان ساڵح و شۆڕشڤان نامق نانەکەلی) و (ڕزگار مەجید) سەرپەرشتیاری خول و ئەندامی لێژنەی یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێر و شارەزا، ڕۆڵی بەرچاویان بینی و بڕیاریشە لە ماوەی 3 ڕۆژی خولەکەدا چەندین وانەی گرنگ پێشکەش بکرێت و دواتر بڕوانامەی ڕێزلێنان ببەخشرێتە بەشداربووانی خولەکە.[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 883 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!