#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، داوای گەڕاندنەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ #کەرکووک# دەکات و بۆ ئەوەش پڕۆژەیەک دەخاتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق.
یەکێتی بە بیانووی زۆربوونی چالاکییەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای کەرکووک هێزی پێشمەرگە بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەو پارێزگایە.
بۆ ئەو مەبەستە پەڕڵەمانتارانی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، پڕۆژەیەک ئامادە دەکەن و دەیخەنە بەردەم سەرۆکایەتی پەڕڵەمان، تا کاری لەسەر بکات.
سەردانەکەی ئەم دواییەی #قوباد تاڵەبانی# بۆ کەرکووک و کۆبوونەوەی لەگەڵ پەڕڵەمانتاران و بەرپرسانی حیزبەکەی لەو شارە پەیوەندی بەو بابەتەوە هەیە و دەیانەوێت لە ماوەی داهاتوودا، بۆ ئەو پرسە هەنگاوەکان خێراتر بکەن. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 499 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!