پسپۆڕانی بواری خۆراکیی دەڵێن خواردنەوەی ئاو لەسەر سکی خاڵیی گەلێک سوودی تەندرووستیی بە جەستە دەگەیەنێت کە لێرەدا باسی گرنگرترین ئەو سوودانە دەکەین، کە ئەوانیش بریتین لە:
1- چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی وەک ژانەسەر و شەکەتبوون و وشکبوونەوەی جەستە، بەتایبەت لەڕۆژە گەرمەکاندا.
2- وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت و چالاکیی دەکات.
3- چارەسەرکردنی جوڵەی کۆئەندامی هەرس و یارمەتیدانی سووتانی چەوریی.
4- ڕێگرییکردن لەتووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلەو نەهێشتنی هەوکردنەکانی کۆئەندامی میزەڕۆ.
5- هەستکردن بە سووتانەوەی گەدە کەمدەکاتەوە.
6- یارمەتیدانی نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناودەم.
7- ڕێگرییکردن لە دەرکەوتنی چرچولۆچی و دواخستنی پیربوونی پێست.
8- پاککردنەوەی گەدە لە ماددە ژەهراوییەکان.
9- بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی جەستە.
10- یارمەتیی دابەزاندنی کێشی جەستە دەدات، ئەویش لە ڕێگای سووتاندنی چەورییەوە.
11- چارەسەری نەخۆشیی کۆڵۆن دەکات و پاکیدەکاتەوە.
12- باشکردنی میزاج و باری دەروونیی.
[1]