ساڵانە 400 هەزار تەن میوە لە دەرەوە هاوردە دەکرێت
بەهۆى نەبوونى هاندانى جوتیاران لە 75%ی میوەى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە هاوردە دەکرێت.
بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە هەرێمى کوردستان بەرهەمەکانى میوە بەهەموو جۆرەکانییەوە ساڵانە نزیکەى 150 هەزار تەن دەبێت، لە بەرانبەردا 400 هەزار تەن، میوە لە دەرەوە هاوردەکرێت.
هەربەپێى ئامارەکان، لە هەرێمی کوردستاندا، بەرهەمی سەوزە 70%ی پێداویستی هاووڵاتییانی پڕکردووەتەوە و بۆ میوەش 25%.
ئەوەش خراوەتەڕوو: کەمى بەرهەمەکانى میوە لە هەرێمى کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە ڕابردوو حکومەت تەنیا لە 2%ی بودجەى بۆ کەرتى کشتوکاڵ تەرخانکردبوو، بەو بودجە کەمە نەدەتوانرا بنەتۆو ئاودێرى و پەینى کیمیاوى و قڕکەر و خانووى پلاستیکى بۆ جوتیاران دابین بکرێت.
[1] كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 713 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!