ئەمڕۆ #14-04-2023# لە يادى سى و پێنج ساڵەى تاوانەکانى ئەنفالدا کە ڕژێمى پێشووى عێراق ساڵى 1988 بەرامبەر بە خەڵک و خاکى کوردستان ئەنجامى دان، بەوپەڕى شکۆوە زياتر لە 182 هەزار شەهيدى ئەنفال بەبير دەهێنينەوە، سەرى ڕێز لەبەردەم گيانى پاکياندا دادەنوێنين و سڵاو لە خێزان و کەسوکارى سەربەرزيان دەکەين.
لەم يادەدا دووپاتى دەکەينەوە، حکوومەتى عێراق دەبێ کەسوکارى ئەنفالکراوان لە هەموو ڕوويەکەوە قەرەبۆ بکاتەوە و بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراق جێبەجێ بکات کە ئەنفالى بە جينۆسايد و تاوانى دژى مرۆڤايەتى و تاوانى جەنگ ناساند. لە هەرێمى کوردستانيش هەرچى لە توانادايە دەبێ باشتر خزمەت بکرێن و بايەخ و گرنگيى زياتريان پێ بدرێت.
قەوارەى دەستووريى هەرێمى کوردستان، بەرهەمى خەبات و تێکۆشانی سەتان هەزار شەهيدى تاوانى سامناکى وەک ئەنفالەکان و کيمياباران و قوربانيدانى گەلى کوردستانە، لەم يادەدا با بە يەکڕيزى و تەبايى و کارى هاوبەش بۆ پاراستنى دەسکەوت و مافەکانمان، ڕێز لە گيان و يادى شەهيدان بنێين. هەروەها دەبێ هەموو هەوڵێک بدەين تاکو ئەنفال لەسەر ئاستى نێودەوڵەتيش زیاتر بە جينۆسايد بناسرێت و هەرگيز لە هيچ شوێنێکى جيهان تاوانێکى وا دووبارە نەبێتەوە. [1]
سڵاو و دروود بۆ گيانى شەهيدان.
#نێچيرڤان بارزانى#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
14-04-2023
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=