خۆ لە خڕێ ئەکا، بێگانە لە کلۆری دان.
خۆ لە خۆ ئەکوتێ، بێگانە لە کلۆری دار.
خڕ: شیو یان دۆڵ مەبەست لەنێوانی دوو گرد یان دوو بەرزاییە کە بەدرێژایی دوو گردەکە درێژ دەبێتەوە، مرۆڤ دەتوانێت خۆی تێدا حەشاربدات، هەروەها کلۆری دان یان کلۆری دار شوێنێکی زۆر بچووک و کەمە جێگەی شتێکی وای تیانابێتەوە، پەندەکە واتا: شوێنی گەورە بۆ خۆی دائەنێ و شوێنی بچووکیش بۆ بێگانە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,305 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!