جگی میرە.
جگ: دیوی چاڵی میچ (فەرهەنگی خاڵ) بە دیوی ناوەوەی چاڵی ئێسکی قاچی ئاژەڵ دەوترێت: (میچ)، لە کوردەواردا ژنان کولێرەی پێ چاڵ دەکەن و دەیدەن بە تەنوورەوە، کە کولێرەکە برژا، دیمەنی چاڵەکان کولێرەکان جوان دەکات. ئەگەر میچ چاڵی قوڵ لە کولێرەدا درووست بکات، لە کاتی برژاندندا شوێنەکەی تەنک دەبێتەوە و دەسووتێت، میر: کەسی یەکەمی دەسەڵات و خاوەن بڕیار، هەمیشە کەسی بە ئەموون و بە تەمەن بوون، ئەو جۆرە کەسانەش ڕووخساریان چرچولۆچ بووە، مەبەست لە دەموچاوی کەسێکی پڕ ئەزموونی بەتەمەنە، کە کەمکەم چاڵ بووبێت. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,020 مرة