#قوباد تاڵەبانی# لە پەیامێکدا پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەکات و دەڵێت: لە دڵەوە هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان لە هەموو موسڵمانانی دنیا و هی کوردستان بەتایبەت پیرۆز دەکەم.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان لە هەموو موسڵمانانی دنیا و هی کوردستان بە تایبەت پیرۆز دەکەم. ئەم بۆنەیە کە جیاواز لە ڕەهەندە ئاینییەکەی بەشێکە لە کولتوور و سرووتە کوردەوارییەکان و دەرفەتێکی زێڕینە بۆ بەهێزکردنی گیانی لێبوردەیی و گەردن ئازادی و دەربڕینی خۆشی و شادی و لە هەمان کاتیشدا بەهێزکردنی پایەکانی پێکەوە ژیان. هەموو ساڵێک جەژن بە خۆشی بێتەوە و تاعەت و پەرستشی هەموو لایەک قبووڵ بێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=