#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان#، بەبۆنەی تێپەربوونی حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی خاتوو وەسفییە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی خاتوو وەسفیە، ژنە شۆڕشگێڕ و ڕێبواری ماندوونەناسی ڕێگەی خەبات تێدەپەڕێت. سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەشکرد، خاتوو وەسفیە یەکێتییەکی سەر ڕاست و تێکۆشەرێکی بەئەمەکی کوردستان بوو، لە ڕۆژانی سەختی خەباتدا نموونەی ژنی بوێر، بۆ شەهیدان و کەسوکارە سەربەرەزەکەشیان، دایکێکی خەمخۆر بوو. جەختیشیکردەوە، هاوسەرەکەشی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین عەلی شامار، تەمەنی بەخشییە شۆڕش و لەپێناو سەرفرازیی کوردستاندا قوربانیی زۆریاندا. تەئکیدیکردەوە، ئێمە مێژووی پڕ لە شانازی ئەو خێزانە قارەمانە و هەموو تێکۆشەرانی تر لەیاد ناکەین و بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێننەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,321 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!