#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، دوای گۆڕینی بەڕێوەبەری گشتی ئاساییشی #شارەزوور# لە #هەڵەبجە#، بەنیازە هەردوو پۆستی پارێزگار و سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەش بگۆڕێت.
بەم نزیکانە پۆستی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و دکتۆر مەهاباد کامیل دەگۆڕێت بە کەسێکی تر.
دوای ئەو پۆستەش، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و کەسێکی تر لە شوێنی دادەنرێت.
لەبارەی کاندیدان بۆ ئەو پۆستە، سێ کەس دەستنیشانکراون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، بەڵام هێشتا یەکلانەکراوەتەوە لەنێوان ئەو سێ کەسەدا کێ دادەنرێت، هەرچی پۆستی پارێزگاریشە، تا ئێستا #28-0-2023# هیچ کەسێک وەک کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستەکە دیارینەکراوە.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، ڕەنگە یەکێتی پێش بڕیاری گۆڕینی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە ڕاوێژ لەگەڵ گۆڕان بکات، بەپێی ئەوەی لەنێوان هەردوو حیزب لە بارەی ئەو پۆستە و پۆستی پارێزگای سلێمانی ڕێککەوتن هەیە لەنێوانیان. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 839 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!