دوای تێپەڕینی 13 ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس #سەردەشت عوسمان#، هێشتا هیچ کەسێک لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیر نەکراوە.
ڕۆژی #05-05-2023# کە سیازدەهەمین ساڵی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمانە، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و ئازادیخواز و چالاکوانی شاری #هەولێر# ئەو یادە بەرز ڕادەگرن.
یادکرنەدەوەکە لەسەر گڵکۆی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لە شارەدێی شەمامک-گوندی گردعازەبان کاتژمێر10ی بەیانی بەڕێوە دەچێت.
ساڵی 2009 سەردەشت عوسمان بابەتێکی لەسەر گەندەڵی و واستەکاری بڵاوکردەوە، بە ناونیشانی من عاشقی کچەکەی بارزانیم، کە تیایدا بەراوردێکی کردبوو لەنێوان ژیانی پڕ خۆشگوزەرانی خێزانی #مەسعود بارزانی# و ژیانی پڕ نەهامەتی هاووڵاتییانی ئاسایی هەرێمی کوردستان، دوای ماوەیەکی کوورت، چەند جارێک هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو.
سەردەشت عوسمان ڕۆژنامەنووسێکی تەمەن 23 ساڵ بوو ڕۆژی #04-05-2010# لە کاتێکدا خوێندکاری قۆناغی چواری زانکۆ بوو، لە بەردەم کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین ڕفێنرا و ڕۆژێک دواترتەرمەکەی لە شەقامێکی شاری #موسڵ# دۆزرایەوە کە دوو گوللە لە دەمی درابوو. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,338 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!