بەکارهێنانی دژە خۆر پێویستە یەکێک بێت لە ڕۆتینەکانی بایەخدان بە پێست، لە وەرزی هاویندا زیاتر بەکاردێت، هەندێک لە خانمان لە وەرزی زستاندا بەهۆی کەمتر دەرکەوتن خۆرەوە بەکاریناهێنن، بەڵام لە ڕاستیدا پێویستە لە هەموو وەرزەکاندا بەکاربێت، تەنانەت لە زستانیشدا، لەبەر ئەم هۆکارانە.
1. لە شێرپەنجە دەتپارێزێت، بەرکەوتنی تیشکی خۆر هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، پێویستە بەکاریبهێنیت، تەنانەت ئەگەر لە ماڵەکەی خۆتدایت یان لە ئۆفیسیت و هەتاوت بەر دەکەوێت پێویستە بەکاریبهێنیت.
2. ڕێگری لە وشکبوونی پێست دەکات، نزمی پلەی گەرمی هۆکارە بۆ وشکبوونەوەی پێست، پێستی وشکیش زوتر لە تیشکی هەتاو کاریگەر دەبێت، هەر بۆیە پێویستە بەکاربێت.
3. ڕێگری لە چرچبوونی پێست دەکات، چونکە تیشکی هەتاو پێست چرچ دەکات. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 919 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!