ڕیسەکەی لێبۆوە خووری.
خووری کەرەستەیەکی خاوی چنینە دەڕێسرێت بۆ دەزوو و داو به و دەزوو و داوە دەوترێت: ڕیس، هەڵبەت ئه و کارەش هەروا ئاسان نایەتە بەرهەم هەر لە مەڕبڕینەوە و شوشتنەوە و ئامادەکردنی بۆ ڕێستن و تەشی و کابان و کات ، هەموو ئەمانە ماندووبوون و وزە تەرخانکردنی دەوێت تاوەکوو خووری بکرێتە داو، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لە کوردەواریدا ئەگەر کارێک دوای هەوڵ و تەقەڵایەکی زۆر هاتبێتە کایەوە لە پڕێک ئەوە کراوە هەڵبوەشێنرێتەوە یان کارەکە تێک بچێت دەوترێت: ڕیسەکەی لێبۆوە خووری.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 436 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!