ناونیشانی بابەت: بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەترسێت؟
ئامادەکردن: #ڕوەیدە مستەفا#
حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتە سیاسییە سەرەکییەکان هەمووشتێکیان قۆرخکردووە و تەنانەت توانیویانە کۆنترۆڵی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکانیش بکەن. ئەو حیزبانە چەندان ملیۆن دۆلاریان لە دامەزراوە میدیاییە بچووک و گەورەکاندا خەرجکردووە لەپێناو ئەوەی دەنگیان بڵند بێت و بگات بە زۆرترین شوێن. هەر کاتێکیش نەیانتوانی بێت چالاکوانان کۆنترۆڵ بکەن، ئەوا زۆریان بۆ دێنن و هەڕەشەیان لێدەکەن.
سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵانە، ئەو حیزبانە هێشتا نەیانتوانیوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو بابەتانەی بڵاودەبنەوە، کۆنترۆڵ بکەن. لەراستییدا، سەرۆک وەزیرانی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕاستەوخۆدا وەک نوکتەیەک گوتی ئەگەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەمێنن، ئەوا کێشەکانی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵیدا نامێنن و کۆتاییدان دێت.
=KTML_Bold=بۆچی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرنگن؟=KTML_End=
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەمان ڕۆڵی مەیدانی شەڕ دەگێڕن، کە تێیدا هەموو کەس گرنگیی خۆی هەیە. هەموان خاوەنی دەنگی خۆیانن. کاتێک ئەوانەی هەمان بیروبۆچونیان هەیە دەچنە نێو گرووپەکانەوە، ئەوا دەنگیان گەورەتر و بەهێزتر دەبێت. توێژینەوەکان نیشانیان داوە کە چۆن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یارمەتیدەرن لە ڕەخساندنی هەل و ژینگەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان، هەر بۆیە لەتەواوی جیهاندا حکومەتەکان بەردەوام ترسیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە. هەر لەم هەفتەیەدا، لە بەریتانیا خۆپیشاندانی نارەزایی قوتابییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و شوێنە گشتییەکاندا حکومەتی ئەو وڵاتەی ناچار بە پاشگەزبوونەوە کرد لە سیستمی نمرەدانانی قوتابخانەکاندا.
توێژینەوەکان نیشانیان داوە کە چۆن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یارمەتیدەرن لە ڕەخساندنی هەل و ژینگەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان، هەر بۆیە لەتەواوی جیهاندا حکومەتەکان بەردەوام ترسیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە
لە جیهاندا پلاتفۆرمە تۆڕە کۆمەڵایەتییە سەربەخۆ و چالاکەکان، ئاستی دەرگیربوون (engagement) و تێکەڵاویی مەدەنییان بەرزکردووەتەوە. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن نارەزایەتیی جیهانی درووستبکەن. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان درووستکەری بزووتنەوەی بێ-ڕابەرەکانن. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەهێزن چونکە دەتوانێت سەرنجی خەڵک بۆ کێشە و بابەتە هاوبەشەکان ڕابکێشن. کاتێ گەنجانی کورد تویتەر، فەیسبووک یان ئینستاگرام بەکاردەهێنن، ئەوا لە توانایاندایە داهاتووی هەرێمی کوردستان دیاریی بکەن، بە مەرجێک لەدەوری یەک کۆببنەوە.
=KTML_Bold=بۆچی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مەترسیدارن؟=KTML_End=
هەموو کەسێک باس لە پەیجی ساختە و گاڵتەپێکردنی ئۆنڵاین دەکات، بەڵام کەمن ئەوانەی تێدەگەن زانیاریی هەڵە چۆن درووست دەکرێت. ئەگەر پێنج ساڵ لەمەوبەر لەرێگەی درووستکردنی ئەکاونتی ساختەوە زانیاری هەڵە بڵاوکرابێتەوە، لە ئەمڕۆدا خەڵکی ئاسایی ئەو کارە دەکەن و وادیارە لەم بوارەشدا زۆر زیرەک و لێهاتوون، بەڵام لەراستییدا هەوڵ و کاری بەردەوامی ئەمانە بۆ برەودانە بە پارتە فەرمانەڕەواکان. بە ڕواڵەت، ئەو کەسانە هەڵگری هەمان بیروبۆچوونەکانی ئێمەن، بەڵام لەودیو دەرگاکانەوە پاڵنەری دیکەیان هەیە.
=KTML_Bold=دەرگیربوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چییە؟=KTML_End=
دەتوانی تەنیا بە 50 دۆلار هەزاران فۆلۆوەر و لایک بکڕیت. دەتوانی لە ڕێی هەندێک خزمەتگوزارییەوە بە مانگانەی تەنیا 100 دۆلار پۆستەکانت سەدان جار ڕیتویت و لایک و کۆمێنتی بۆ بکرێت. بەو پێیەش ئەکاونتەکان زۆر چالاک و زرنگ دەردەکەون. بەڵام وێنەی سەر ئەو ئەکاونتانە هەمووی درووستکراون، بەو مانایەی وا دەردەکەوێت کە ئەو وێنانە هی کەسی ڕاستەقینەی خاوەن ئەکاونتەکە بێت، بەڵام لەراستییدا ئەمانە لەلایەن تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد (artificial intelligence) درووستکراون. ئەمە بەشێوەیەک درووستکراوە گەر بتەوێ بەدوای وێنەی سەر ئەو ئەکاونتە بگەڕێی، ئەوا دەگەیتە ئەو ئەنجامەی کە هیچ هاوشێوەیەکی وێنەکە نادۆزیتەوە.
لێرەدا کێشەکە ئەوە نییە ئاخۆ ئەو پۆستەی دەیکەیت یەک جار یان هەزار جار شەیر دەکرێت، بەڵکوو ئەوەی گرنگە و جێگەی بایەخە ئەوەیە ئاخۆ دەتوانی لەرێگەی گرووپەکانی فەیسبووک و وەتس ئەپ کۆببیتەوە و ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵکدا دەرگیرببیت. لەم ڕێگەیەوە دەکرێت چاکسازی لەنێو کۆمەڵگەدا بکرێت و هێزی پاڵنەری گەورە بنیات بنرێت.
لێرەدا کێشەکە ئەوە نییە ئاخۆ ئەو پۆستەی دەیکەیت یەک جار یان هەزار جار شەیر دەکرێت، بەڵکوو ئەوەی گرنگە و جێگەی بایەخە ئەوەیە ئاخۆ دەتوانی لەرێگەی گرووپەکانی فەیسبووک و وەتس ئەپ کۆببیتەوە و ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵکدا دەرگیرببیت
دەرگیربوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەم درککردنە بە چالاکوانیی مانادار درووست دەکات، بەڵام ئەمە ڕووکەشە. ئەگەر خەڵکی کوردستان بەراستی دەیەوێت چاکسازی لە کۆمەڵگەکەیدا بکات، ئەوا پێویستە فێری ئەوەبن کە تەماشای ئەودیو ئەو ژاوەژاوە بەرزە بکەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەیە و پێکەوە کاربکەن لەپێناو هەرێمێکی پێشکەوتوودا.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە چۆنییەتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەندان هەڵەم کردووە. لەوەدا هەڵەم کردووە کە ناسیۆنالیزم و نیشتمانپەروەرییم تێکەڵ کردووە. بڕوانە، ناسیۆنالیزم نەخۆشییەکە وا لە خەڵک دەکات چاوی ڕاستییەکە نەبینێت. ئەگەر خەڵک کوردستانیان خۆشدەوێت و دەیانەوێ هەرێمەکەیان بەرەوپێش بچێت، ئەوا پێویستە بەدوای چارەسەرێک بگەڕێن بۆ ئەو کێشە و ئاریشانەی ڕووبەڕووی کۆمەڵگەکەیان دەبێتەوە، هاوکات پلانێکی جێگرەوەشیان بۆی هەبێت. [1]