- دەقی ماددەی 14 دەستکاری کرابوو بۆیە نەمانهێشت تێپەڕێت.
- ماددە دەستکاریکراوەکە بەشێوەیەک بوو لە 15 ڕۆژدا سەرۆکوەزیرانی ئێراق ناچار دەکرا بودجەی خەڵکی کوردستان ببڕێت، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەوەین دەقە ئەسڵییەکە بڕوات.
- ویستیان ماددەکانی دیکە تێپەڕێندرێن تا ئەو ماددەیە چارەسەر دەکرێت، بەڵام ئێمە پێشتر ئەزموونی ناخۆشمان لەگەڵیان هەیە، هەموو ماددەکان تێدەپەڕێنن دواتر ئەوەی تریش بە زۆر تێدەپەڕێنن، بۆیە بڕیارماندا ماددەکانی دیکەش نەڕوات تا ڕێککەوتن دەکرێت.
- تێبینیمان لەسەر ماددەی 13 هەبووە، بەڵام ماددەی 14 بە ڕوحی بودجەکە دەزانین، بۆیە نەمانهێشت تێپەرێت.
- هەر یەک لە ماددەکانی 15، 16، 17 لەنێوان پێکهاتەکانی دیکە کێشەی لەسەر هەبوو، بۆیە ئەوانەش پەسند نەکرا.
- بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی #10-06-2023# کاتژمێر 5ی ئێوارە دانیشتنی پەڕڵەمانی ئێراق بۆ دەنگدان بە ماددەکانی دیکەی بودجە بەڕێوەبچێت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,397 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!