سە لە کولێرەی نابەزی
وتراویشە: سەگ لە قەسابخانەی نەمرێت عومری بەزایەع دەچێت، لە کۆیە بە شێوەیەکی گشتی بەسەگ دەوترێت: سە، ئەو خاوەن ئاژەڵانەی کە سەگی بەخێودەکەن بۆ پاسەوانی ڕان و پەزەکانیان، کولێرە یان سەپکیان پێ دەدەن، کە لە کەپەکی ئاردی درووست دەکرێت، سەگ زۆری حەز لێیە و لێی بێزار نابێت و لە خواردنیدا نابەزێت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بەکەسێک کە زۆر حەزی لە شتێک بێت و خاسیەتی چڵێسی هەبێت بەتەوسەوە پێی دەوترێت: سە لە کولێرەی نابەزی.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 346 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!