=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە...=KTML_End=
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو حەسەن ئاغای وەرتێ
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (حەسەن ئاغای وەرتێ) پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی وەرتێ و باڵەکایەتی، نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی غەمتانم، خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=