#لاهور شێخ جەنگی#، کە خۆی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی دەناسێنێت، #ئاڵا تاڵەبانی# دەکاتە سەرۆکی لیستەکەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا، لە پارێزگای کەرکووک.
لاهور شێخ جەنگی بڕیاریداوە ئاڵا تاڵەبانی بکاتە سەرۆکی لیستەکەی لە پارێزگای کەرکووک، ئەوەش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.
لاهور شێخ جەنگی بەهۆی ئەو پەیوەندییە فراوانەی ئاڵا تاڵەبانی لەگەڵ لایەنەکان هەیەتی دەیکاتە سەرۆکی لیستەکەی و دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە زۆرترین دەنگی پێ کۆبکاتەوە.
لاهور شێخ جەنگی ئامادەکاری تەواوی کردووە، بۆ ئامادەکردنی ناوی تەواوی ئەندامانی لیستەکەی و لە دوای کردنەوەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان، لیستی کاندیدەکانی پێشکەش بە کۆمیسیۆن دەکات.[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 903 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!